به‌پێی راپۆرتێكی UN: نزیكه‌ی 45%ی ئه‌و مادده‌ كیمياییانه‌ی كه‌ درابوون به‌عیراق سه‌رچاوه‌كه‌ی هۆڵه‌ندا بووه‌ ‌        ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌لایه‌ن سینه‌ماكارانی هۆڵیوده‌وه‌ به‌رز ڕاده‌گیرێت ‌        راپۆرتی سه‌ردانی مه‌یدانی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان بۆ ده‌ڤه‌ری دهۆك ‌        روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر نوسینێكی رۆژنامه‌ی "رۆژنامه"‌ ‌        ئاگادارییه‌ك بۆ گشت هاوڵاتیانی كوردستان ‌        لێژنه‌ی تایبه‌ت به‌ داكۆكیكردن له‌ مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان كۆبۆوه‌ ‌        كردنه‌وه‌ی بنکه‌یه‌كی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان ‌        سیمپۆزیه‌می ئه‌نفال به‌ به‌شداری پسپۆرانی بواره‌جیاجیاكان له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو ‌        .وتاری وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ دووهه‌مین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان ‌        راپۆرتی كاری سه‌ردانی‌ شاندی كوردستان بۆ شاری‌ نه‌جه‌ف ‌        
مارشی ئه‌نفال
سندوقی پشتگيری و هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی "جینۆساید"

راپۆرتی‌ چالاكییه‌كان 2007

كۆنگره‌ی به‌ جیهان ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی كورد

لۆگۆی ئه‌نفال

 

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان


وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان بە پێی  پێویستییەکی مێژوویی و هەست کردن بە بۆشاییەکی كارگێری بۆ خزمه‌تكردنی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان دامەزرا. به‌ مانای نەبوونی ناوەندێکی بەهێز و سەربەخۆ، کە ئەرکەکەی جگە لە بەرزراگرتنی یادی کارەساتەکان و قوربانیانی ئازادی کوردستان، هاوكات دامه‌زراوه‌یه‌كیش بێت كه‌ خزمەت بە بنەماڵەی سەربەزی شەهیدان بكات. بڕیاری دامەزراندنی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان لە کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان درا و لەمانگی شەشی ساڵی 2006 ئەرکی خزمەتگوزاری بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و بەرزراگرتنی کارەساتەکانی سەر نەتەوەی کوردی وەستۆ گرت و دەستی بە کارەکانی خۆی کرد. بە پێی ماددەی دووهەمی  یاسای ژمارە (8) ی ساڵی 2006 یاسای وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی هەرێمی کوردستان _ عێراق، ئەرک و ئامانجەکانی وەزارەت بەو شێوەیە پێناسە کراوە:

وەزارەت: هێنانەدی ئەم ئەرک و فەرمان و ئامانجانەی خوارەوە دەگرێتە ئەستۆ:
یەکەم: فەراهەمکردنی چاودێری مادی ومەعنەویی کەس وکاری شەهیدان و ئەنفالکراون و بێ سەرو شوێنان تا بتوانن بە ئازادی و سەربەرزانە بژین.
دووەم: زیندوو راگرتنی بۆنە تایبەتییەکان بە یادکردنەوەی سەرکەشی و نەمریی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کارکردن بۆ ناساندنی ئەم تاوانانە لەسەر ئاستی نێ، خۆیی و نێو دەوڵەتی.
سێ یەم: پێشنیاز کردن و هەموار کردنی یاسا و، هەواڵە کردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بۆ وەدیهێنانی ئەرک و فرمان و ئامانجەکانی وەزراەت.
چوارەم: دانانی سیاسەتی گشتی بۆ گەشەپێدان  و وەبەرهێنانی دەرامەتی  وەزارەتەکە و، لە چوارچێوەی پابەندی بە نەتوەیی و نیشتمانی و ئامانجە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی خۆیدا، پاشان جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتە بە پێی یاسا بەرکارەکان.
پێنجەم: کارکردن لە گەڵ لایەنە پێوەندیدارەکان، بۆ گرینگیدان بە باری پەروەردەیی و فێرکاری و، رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و ئابووری و ئاوەدانکاریی خاوخێزانی شەهید و ئەنفالکراوەکان و، دانانی بەرنامەش بۆ بەرەو چاکتر گۆڕینیان.
شەشەم: کۆشش، بۆ راستکردنەوەی واقیعی یانی ئەوانەی ئەم یاسایە دەیاگرێتەوە لە رێگای هاوکاری و هەماهەنگی وەزارەتەوە لە گەڵ پارەدەرانی  نێودەوڵەتی و نێوخۆیی و رێکخراوە حکومی و ناحکومییەکاندا، بەپێی یاسا بەرکارەکان.
حەوتەم: دیکۆمێنتکردنی  هەر شتێ پێوەندی بە شەهیدان و قوربانیانی چەکی کیمیایی یەوە هەیە ، بۆ داواکردنی قەرەبووی خێزانەکانیان، لە حکوومەتی فیدراڵی و لەو لایەنانەش کە ئەو چەکانەیان بە عێراق داوە.
هەشتەم: کارکردن، بە هەماهەنگی لە گەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و رێکخراوە نێودەڵەتییە حکومی و ناحکومییەکاندا، بۆ ئەوەی پلاندانەران و بەجێهێنەرانی ئەو جینۆسایدەی دەرهەق بە گەلی ئێمەیان کرد، بدرێنە دادگا پێوەندیدارەکان و سزا بدرێن.
نۆیەم: هاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ دەسەبەرکردنی نیشتەجێیەک بۆ خاوخێزانی شەهید و ئەنفالکراو و قوربانیانی چەکی کیمیایی.
دەیەم: گەران بە دوای چارەنووسی ئەنفالکراوەکان و دۆزینەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان وگێڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.

هه‌یكه‌لی ئیداری

 

 

Copyright © 2007 www.momakrg.org      designed by C4kurd