|
|
|
|
|
كۆنگره‌ی ناساندنی تاوانه‌كانی رژێم له له‌نده‌ن ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و سێ رۆژ ده‌خایه‌نێ
به دروشمی به‌ره‌وی دانان به پێشێلكاری و تاوانه‌كانی رژێمی له‌ناوچوو و به نێو نه‌ته‌وه‌یی كردنی ئه‌و تاوانانه , سه‌عات 10ی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 12/1/2012 به‌كاتی له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا به‌ئاماده بوونی به‌رێزان محه‌مه‌د شیاع السودانی وه‌زیری مافی مروڤی عیراقی و ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی چه‌ند رێكخراوێكی تایبه‌تمه‌ند له بواری جینوساید و بریكاری سه‌فاره‌تی عیراقی له بریتانیا و به به‌شداری نزیكه‌ی 100 شه‌خصیه عراقیه و بریتانیه . كۆنگره‌ی به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی كه رژێمی پێشوو ده‌رحه‌ق به گه‌لانی عیراق ئه‌نجامی داون ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
|
|
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان هاوكاری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌خشییه كه‌س و كاری شه‌هیدان
به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 24/1/2012، له‌شاری هه‌ولێر وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم به چاودێری و ئاماده بوونی ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ونوێنه‌ری لیژنه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان، هاوكار چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌سه‌ر 107 له‌كه‌س و كاری شه‌هیدانی كوردستان سنوری پارێزگای هه‌ولێر دابه‌شكرد.
|
|
|
|
|
|
|
|
|